لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “هەمزاوە” سەر بە پیرانشار بەناوی “ناسح لاهیجانی”، کوڕی حەمزە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە دە ساڵ و یەک ڕۆژ سزای زیندانی تەعزیری حوکم دراوە.
سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە بە چاونیوز ڕاگەیاند: ناسح لاهیجانی پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیابوونەوە لەم حیزبە و گەڕانەوەی بۆ پیرانشار، خۆی بە ئیتلاعات ناساندووە.
ئەم سەرچاوەیە وتیشی: ئەم هاوڵاتییە کە دانیشتووی پیرانشارە و تازە ژیانی هاوسەرێتی پێکهێناوە، نزیکەی ٥ مانگ لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی ورمێ بەسەر بردووە و دوای ئەم ماوەیە، لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبی دیموکرات بە دە ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی، بە هەژمارکردنی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی، سزادراوە.





