ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ “شاهۆ ئیبراهیمی” هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئیتلاعەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، هێزەکانی ئیتلاعات، بەبێ پێبوونی حوکمی دادوەری هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە گوندی “سەبەدلوو”ی، سەر بە شاری بانە و دەسبەسەریان کردووە.
شایانی باسه تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵ، شاهۆ ئیبراهیمی لەبەر دەستدا نییە.





