چاونیوز: دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆییانەی هاووڵاتییانی کورد، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هەر بەردەوامە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئومید گوزەلی”، کە یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژینا و خەڵکی سایینقەڵایە، لەلایەن هێزەکانی ئتلاعاتەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە تەورێز دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات، بە هەڵکوتانە سەر شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییە، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
شایانی باسە، لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





