ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەر ١٤۰٤ی هەتاوی، سێ هاووڵاتی خەڵکی “میراوێ”ی، سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی “ڕێبوار مووسەوی تەمەن ١٧ ساڵ، زاهیز ئازەری تەمەن ١٧ ساڵ و فەخرەدین خالیدی” لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند: ڕێبوار مووسەوی و زاهیر ئازەری کە لە ژێر تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ بوون پاش چەند سەعات لێپرسینەوە ئازاد کران.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی فەخرەدین خالیدی لەبەر دەستدا نییە.





