بەرەبەیانی پێنجشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، دوو هاونیشتمانی خەڵکی گوندی «ئەندێزە»ی سەر بە #پیرانشار بە ناوەکانی «عەزیز خزری» تەمەن ٥٧ ساڵ و «زانیار خزری» تەمەن ٣٣ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە وتی؛ ئەو دوو هاووڵاتییە کە باوک و کوڕن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، لە ماڵی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.
تاکوو ئێستا، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵخراوەکان و چارەنووسی ئەو باوک و کوڕە لەبەر دەستدا نییە.





