هاووڵاتییەکی بەهایی خەڵکی شاری بۆکان، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی، “ئاگاه سادقی” پاش بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمەکان، دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی بۆ زیندانی ناوەندی شاری بۆکان ڕاگوازرا.
ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا بوو.
شایەنی باسە “ئاگاه سادقی” لە ٢۵ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم دەستبەسەر کراو و لە ٢٠ جۆزەردانی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.





