ڕۆژی سێشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، “ناسر زوموردی”، تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک لەمبارەیەوە وتی؛ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بریتین لە “سووکایەتی بە پیرۆزییە ئیسلامییەکان، چەواشەکاری، سووکایەتی بە ڕێبەر و پڕوپاگەندە دژی نیزام”.
پاش ڕەوانەکردنی دۆسیەی ئەو هاونیشطمانییە بۆ لقی حەوتەمی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئیلام، بڕیاری دەستبەسەرکرانی بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی جەستەیی و یاساییی ناوبراوەوە لەبەردەست نییە.





