بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد، سینا مورادی، ٢٣ ساڵە، کوڕی سەیفوڵڵا، خەڵکی گوندی ئەحمەدئاوای سەر بە شاری تیکاب، ئێوارەی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەروەها لەم بارەیەوە، ئارمین ڕەحیمی، کوڕی محەممەد، ٢٠ ساڵە و خەڵکی هەمان گوند، لە هەمان ڕێکەوت و شوێندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتی سەپێندراو بەسەر ئەم دوو کەسەدا، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





