موبین تاڵەبانی خوێندکاری خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.
ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، “موبین تاڵەبانی” تەمەن ۲۰ و خوێندکاری خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ زانکۆکەی، لە سێڕای نێــمەریوان، لە لایەن سێ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم خوێندکارە کوردە لەبەردەستدا نییە.





