ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان چوار چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبیی ئەو شارەیان بە تۆمەتی بەشداری لە ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر هێرشی تورکیە بۆ رۆژاوای کوردستان، دەسبەسەر کردووە.
هەواڵدەریی موکریان، ناسنامەی ئەو چوار کەسەی “سمکۆ مەعرووفی” “شاهۆی خزری” هوومەن فەیزی”، و هاوژینەکەی بە ناوی “ژاکا ئیسماعیلپور” ڕاگەیاند.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەو چوار کەسە ماڵەکەشیان پشکنین و دوای دەستبەسەرکران بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراونەتەوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەو هەواڵە لەوێ ڕاگیراون.