چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنە ناڕەواکان و گوشار بۆ سەر هاووڵاتییانی کوردستان، ژنێکی مەهابادی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی خەرمانان، سوهەیلا عەلیزادە، تەمەن ٣٠ ساڵ، کچی عومەر و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی شاری ورمێ ڕاگوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





