چاونیوز: دەسبەسەرکردن و سەرکوتی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، مریەم باباخانی، خەڵکی کرماشان، دانیشتووی ئیسفەهان، نزیک بە ٢٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، هەتا ئێستە ئاگاداری دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نین.
شایانی باسە، “مریەم باباخانی”، خۆشکی مووسا باباخانی” ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی حیزبی دێموکراتە، کە لە ساڵی ١٤٠٠، لەلایەن مۆرەکانی سەربە سپای پاسداران، لە شاری هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.
ناڕوونیی چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە، نیگەرانیی جیددی مافی مرۆیی لەسەر دۆخی جەستەیی و دەروونی ناوبراوی ورووژاندووە و دەکرێت نموونەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە لە قەڵەم بدرێت.





