چاونیوز: هاووڵاتییەکی سەقزی چەند ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و دۆخی هەروا لە ناڕوونیدایە.
بەپێی هەواڵە، بڵاوکراوەکان، حەیدەر قادریان، خەڵکی سەقز و دانیشتووی گەڕەکی بەردەبڕان، چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هەتا ئێستە ناوەندە ئەمنییەتییەکان هیچ وڵامێکی دروستیان بە بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە نەداوەتەوە.





