وێڕای تێپەڕینی شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی چوار هاونیشتمانیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “ئومید ڕەحیمزادە، مەهدی کەماڵی، زەکریا مورادی و محەممەد ئەمینپوور”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم چوار هاونیشتمانییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
زانیاریی ورد لەبارەی ئەو کەسانەی کە دەسبەسەر کراون، بەم شێوەیەیە:
- ئومید ڕەحیمزادە، ٤٧ ساڵە، کوڕی مەحموود و خەڵکی گوندی “توکلیان”
- مەهدی کەماڵی، ٤١ ساڵە، کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی “توکلیان”
- زەکریا مورادی، ٣٥ ساڵە، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی “شاقەڵا”
- محەممەد ئەمینپوور، ٣٠ ساڵە، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی “قەتەلوو”
بە گوتەی سەرچاوە نزیکەکان لە بنەماڵەی ئەم چوار هاونیشتمانییە، ئومید ڕەحیمزادە، مەهدی کەماڵی و زەکریا مورادی لە ماڵی خۆیاندا دەسبەسەر کراون. محەممەد ئەمینپووریش دوای تەلەفۆنێک، بانگی کارێک کراوە و دواتر دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و دۆخی ناوبراوان، زانیارییەک بە بنەماڵەکانیان نەدراوە.





