ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سایین قەڵا بە ناوی “عەلی شیری” کوڕی یەحیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەوبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات و بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و دوای پشکنینی ماڵەکەی بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستراوەتەوە.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی پێنج ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی ئاگاداری هیچ نین.





