ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “حەمید شامی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە بەرەبەیانی پێنجشەممە بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ سەر ماڵەکەی، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و دوای پشکنینی ماڵەکەی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا ئێستا و بە تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە کاتی دەسبەسەرکردنی”حەمید شامی”، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
ناوبراو خێزاندار و خاوەن منداڵێکە و پێشتریش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.





