ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “بەیتاس” سەر بە مەهاباد، بە ناوی “ناسر ئەلیاسی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر، ئەم هاونیشتمانییەیان لە ماڵی خۆیدا دەسبەسەر کردووە و وێڕای تێپەڕینی ٧ ڕۆژ، چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.