چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی نایاساییی هاووڵاتییانی کوردستان، لاوێکی خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە دخۆی ناڕوونیدایە.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کامیاب کەریمی، هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری مەریوان، پاش تێپەڕینی ٥٦ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی، هێشتا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە دۆخی ناڕوونیدا بەسەر دەبات.
بەپێی ئەم هەواڵانە، بنەماڵە و کەسوکاری ئەم هاووڵاتییە، لەسەر بارودۆخی ئەمنییەتی، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و پرۆسەی دادگاییکردنی ئەم هاووڵاتییە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان پێ نەگەیشتووە.
ئەم ناڕوونییە، نیگەرانی جیددی لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ و ڕەچاوکردنی یاساکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە کوردستان دروست کردووە.





