ڕۆژی هەینی، ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ڕەفیق مستەفایی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند؛ “ئەم هاوڵاتییە لە کاتی کارکردنیدا لە کوورەخانە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ بوونی هیچ بڕیارێکی دادوەری، هێرش کراوەتە سەری و دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە”.
تا ئێستا و دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەی لە دڵەڕاوکێیەکی زۆردان.
بەرێز مستەفایی خەڵکی گوندی “مۆسک”ـە و دانیشتووی شاری مەریوانە.





