چاونیوز: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی کوردستان هەروا لە دەسبەسەرکردنە نایاسایییەکانی هاووڵاتییان بەردەوامن.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، ئێوارەی ١٣ی بەفرانبار، سەردار سیدڕەحیمی، کوڕی سید عەبدولڵا زەڵکی، خەڵکی گوندی گامێشگۆلی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و زۆرملێ، ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.





