ڕۆژی چوارشەممە ۲۳ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ی هەتاوی، “ئازاد حاجی میرزایی” هاونیشتمانیی کوردی خەڵکی “باوەڕێز”ی، سەر بە شاری سنە و یەکێک لە چالاکوانانی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ایران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ئازاد حاجی میرزایی، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بێ بڕیاری حوکمی دادوەری دەسبەسەر کراوە.
ئازاد حاجی میرزایی، پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانیانەوە دەسبەسەر کرابوو و لێپێچینەوەی لێ کرابوو.
جێی ئاماژەیه کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەهۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵ ئەم هاونیشتمانییه لەبەر دەستدا نییە.





