ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردان، یەکێک لە بریندارانی چاویی بزووتنەوەی “ژن ژیان ئازادی” بە ناوی “سادق مەحموودنژاد” کوڕی تەها، خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە کە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراوە، شەوی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی دوای قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی، لە پیرانشار بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، چاوی بەتوندی بریندار بوو.
شایانی باسە کە؛ ئەم لاوە پێشتریش، ڕێکەوتی ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢، دەسبەسەر کرابوو.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم لاوە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.