چاونیوز: کچێکی مێرمنداڵ بە تۆمەتی بێبنەمای هاوکاریی لەگەڵ مووساد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی ڕەزبەر، “پەریا نەسیری”، تەمەن ١٧ ساڵ، قوتابی قۆناغی دواناوەندی و خەڵکی نەغەدە، بە تۆمەتی بێبنەمای “هاوکاریی لەگەڵ مووساد”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەتا ئێستە وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ناوەندە ئەمنییەتییەکان، هیچ زانیارییەکیان لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کچە ئاشکرا نەکردووە.





