چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی کوردستاندا، چەند ڕۆژ پێش ژنێکی کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ئەو هەواڵەی بە دەست “چاونیوز” گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی بانەمەڕ، “ئاستی محەممەدی”، تەمەن ٦٧ ساڵ، کچی حاجی غەفوور و خەڵکی گوندی “میرئاوا”ی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە تۆمەتی پێوەندیی لەگەڵ چالاکانی سیاسیی دەرەوەی وڵات ناوبراویان دەسبەسەر کردووە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە کەسوکارەکەی ئەو تۆمەتانە بە بێبنەما و بێبەڵگە دەزانن.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





