چاونیوز: بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠٤، “هیوا تاتایی” و “سەید هێمن حوسێنی”، دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “وەحید لەتیفینەژاد” و “یەزدان عەزیزی” خەڵکی ئیلام، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی دڕندانە و سەرەڕۆیانە و بێبەشکردنیان لە مافە سەرەتاییەکانی وەک پەیوەندیی تەلەفۆنی و دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، نیگەرانیی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێ کەوتووەتەوە و بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان دادەنرێت.





