ڕۆژی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “ئەمیر سەیدی” ٢٨ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کرا.
ئەم هاونیشتمانییە پێشتریش لە گەلاوێژی ١٤٠٢دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دوای شەش مانگ دەسبەسەرکران و لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد تمەنی ئازاد و پاشان لەلایەن دادگای شۆڕشەوە بە سێ ساڵ بەندکرانی تەعزیری حوکم درابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





