ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانان، سێ هاونیشتمانی لە بنەماڵەیەک بە ناوەکانی “کاوان و ئیحسان سەبووری” (برا) و “حیسام سەبووری” خەڵکی گوندی “گازرخانی” سەر بە شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکیاندا دەسبەسەر کران.
لەوبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: حیسام سەبووری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو تازەلاوە ١٧ ساڵەیە (کاوان و ئیحسان) نادیارە.
چەند ڕۆژ پێشیش دوو تازەلاوی ١٧ ساڵەی دیکە بە ناوەکانی “بێهرووز ڕەشیدی” و “ئەوراز زەمانی” خەڵکی گوندی پاڵنگان سەر بە کامێران، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئەمنیی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوون.





