چاونیوز: پاش دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران، ڕەشبگیری و دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی لاوانی کورد لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، مێهدی پاکمێهر، گۆرانیبێژ، ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری بجنوورد، سەربە خۆراسانی باکوور، نزیک ١٠ ڕۆژ پێش، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، ئەم گۆرانیبێژە، پاش دەسبەسەرکردنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارەدا لە دۆخی ناڕوونی و بێچارەنووسیدایە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





