چاونیوز: لە ڕۆژانی دوای ناڕەزایەتییەکان، خەڵکی کوردستان ڕۆژانە شایەتی دەسبەسەرکردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆڵەکانیانن.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهریار ئیسکویی”، خەڵکی سنە، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، کە شەهریار ئیسکویی زیندانی سیاسیی پێشووتر بووە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی ئەم هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.





