چاونیوز: هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شاردا، دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی ڕیبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەهدی قادری”، خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگـ”ـی ناوچەی ژاوەرۆی سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری سنە، لە گوندی سۆفیان کە لەسەر ڕێگای سنە – مەریوان هەڵکەوتووە، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ ناوەندی هەواڵگریی ئیتلاعات (ستاد خبری) لە شاری سنە گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، کە تاکوو کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی مانەوە و تەندروستیی ئەو هاووڵاتە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە، هیچ ئاکامێکی نەبووە.





