ڕۆژی پێنجشەممە ۲۲ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، فەرزاد (نەجمەدین) گەلـلەبان، خەڵکی گوندی کەریمئاوا لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ و دانیشتووی گوندی وەلەندەی خواروو، لەلایەن هێزەکانی وەزراەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی و دەسبەسەریان کردووە و دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسیی ناوبراودا گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار فەرزاد گەلـلەبان، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازراوەتەوە و دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی لە مافی چاوپێکەوتن، پێوەندیگرتن بە بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.





