چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردستان و خەڵکی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی ناڕوون گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی دیکەی کوردستان، بە ناونی “بێهنام بالەندبەخت” و خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایانی باسە، کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.





