ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، “فەتاح یووسفپوور” هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو شاره بە هێرشکردنە سەر ماڵی ناوبراو دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتووە بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری بۆکان، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی فەتاح یووسفپوور و دەسبەسەریان کردووە و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر تەلەفۆن و هێندێ کەلووپەلی دیکەدا ناوبراودا گرتووە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵ ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





