چاونیوز: پاش سەرهەڵدانی نارەزایەتیەکان لە ئێران و کوردستان، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران، دەستیان داوەتە دەسبەسەرکردنی لێشاوی خەڵکی کوردستان
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی خۆڕاگری، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، بەرانبە بە ١٣ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی، ٥٠ هاووڵاتیی کوردستان و خەڵكی شاری بانە، لەسەر سنوورەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵات، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراون.
ئەم دەسبەسەرکردنانە کە بە بیانووی پەیوەندیگرتن و گواستنەوەی زانیاری بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام دراون، بووەتە هۆی نیگەرانی بۆ ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ئەگەری کارەساتی مرۆیی لێ چاوەڕوان دەکرێت.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە و ئەم ناڕوونییە نیگەرانیی بنەماڵە و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لێ کەوتووەتەوە.





