چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، بە بۆنەی مانگرتنی سەرتاسەریی ٢٥ی خەرمانان بەردەوامە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانان، هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری شنۆ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قەزناوێ” سەربە شاری شنۆیان دەسبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری سەرەکیی دەسبەسەرکردنی ، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





