چاونیوز: دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، پاش دوایین ناڕەزایەتییەکانی ئێران و کوردستان، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵێک بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، محەممەدڕەسووڵ ئەحمەدی، گۆرانیبێژی خەڵکی شاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێهدی باقری، خەڵکی سونقۆڕ، کە خاوەن کافەیەکە لە شەقامی تاڵەقانیی شاری سونقۆڕ، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها ڕۆژی ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، مێهرداد فەیلی، خەڵکی شاری زەڕنە، سەربە ئیلام و دانیشتووی بەندەر عەباس، لە کاتی ڕۆیشتن بە سەر کارەکەی، بەبێ حوکمی قەزایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، هەتا ئێستە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





