ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی #پیرانشار بە ناوی “زوبەیر مەحموودی”، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییە و بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا و دوای سێ ڕۆژ، لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسی “زوبەیر مەحموودی”، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





