بەرەبەیانی پێنجشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەک بە ناوی “سادق زەند” کوڕی ناسر خەڵکی “برایماباد” سەر بە #بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لەم بنەماڵەیە بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان بەرەبەیانی پێنجشەممە بەبێ بەڵگەی دادوەر هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی سادق زەند زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەم هاونیشتمانییە خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.





