ڕۆژی شەممە ١٨ی جۆزەردان، لاوێکی خەڵکی گوندی “شاوانێ” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ڕەزا عیزەت تاج” کوڕی مستەفا، دوای بانگکردنی تەلەفۆنیی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا.
ئەم هاونیشتمانییە پێشتریش ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ دەسبەسەر و دوای ١٣ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، ئازاد کرابوو.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی “ڕەزا”، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.