ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی “مووسا تابعی” ٤٨ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە کە کرێکار و یەکێک لە دوو منداڵەکانی نەخۆشیی تایبەتی هەیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.