چاونیوز: ژنێکی لاوی بەختیاری بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە و نایاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی ١٣ی ڕەزبەر، “ساینا ئیسلامی”، ژنێکی لاوی بەختیاری و خەڵکی یاسووج، سەربە پارێزگای کۆهکیلۆیە و بۆیر ئەحمەد، بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە و نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





