چاونیوز: ژن و مێردێکی سنەیی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە زۆرەملێ و ناڕەوا دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی سنەیی بە ناوی فەریدوون نامداری، ٥٥ ساڵە، لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ بەڵگە و حوکمێکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی سنە دەسبەسەر کراوە.
هەر لەو ڕۆژە پاش دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم کەسە و هاوژینەکەی بە ناوی “شوعلە ڕۆحی”شیان دەسبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان ڕایانگواستووە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوژینە سنەیییە، هەتا ئێستە هیچ زانیارییەکی باوەڕپێکراویان پێ نەدراوە.





