چاونیوز: دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران و کوردستان، دەسبەسەرکردنی نایاساییی هاووڵاتییانی کوردستان زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لاوێکی کورد بە ناوی “ساسان پاکڕەوان”، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئیلام، کە زیاتر لە ٢٥ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە و بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشکەنجەدایە، چارەنووسی هێشتا نادیارە.
ئەم لاوە کوردە، کە لە ٧ی ڕێبەنداندا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە، لە دۆخێکی نادیاردایە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ساسان پاکڕەوان، بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی توندایە و ڕێژیم بە وەرگرتنی دانپێدانانی ساختە، هەوڵ دەدات سزایەکی قورس بەسەریدا بسەپێنێت.





