چاونیوز: ڕۆژنامەوانێکی کورد بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە و ناڕەوا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان و ناوەندی مافی مرۆڤ “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەرمانان، هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری بۆکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەم شارە، بە ناوی “ئامانج محەممەدپوور”، ڕۆژنامەوان و چالاکی مەدەنییان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، دەسبەسەر کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان ڕەوانە کردووە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەتییەکان، پاش هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم کەسە، هەموو کەلوپەلە ئیلکترۆنیکی و کەسییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم چالاکوانە مەدەنییە لە بەردەستدا نییە.





