بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، چەندین هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی: “ڕەحیم حەقپەرەست، سەید محەممەدساڵح حوسێنی، عەبدوڵڵا ئەمینی، محەممەد حەکیمپوور، خالید ڕەحیمی، مستەفا قادری و حوسێن عەبدوڵڵاهی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سەقزەوە دەسبەسەر کران و بەرەو شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
بەپێی وتەی سایەتحاڵان، دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییانە بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم کەسانە و بە شێوەی توندوتیژی و بێڕێزیکردن ئەنجام دراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





