چاونیوز: وەرزشوانێکی کورد بە شێوەیەکی ناڕەوا و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەر، “یەدوڵڵا مەتاعی”، وەرزشوان و ڕاهێنەری کاراتە خەڵکی دێولان، بە ٣١ ساڵ ئەزموون و چالاکیی وەرزشی، بەبێ بەڵگەیەکی یاسایی و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار گوزراوەتەوە.
شایانی باسە، هەتا ئێستە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستی ئەم کەسە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





