چاونیوز: چالاکێکی ئەدەبیی کورد، بە شێوەیەکی ملهوڕانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی ڕەزبەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بانە، چالاکێکی ئەدەبیی ئەم شارەیان، بە ناوی “یووسف ڕەحیمی” بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی “هاژە” لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی، دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





