چاونیوز: لە درێژەی ڕەوتی سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێران، دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە چڕوپڕتر بووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کوردستانی و خەڵكی شاری هەرسین بە ناوی “عەبدوڵڵا ڕەزایی”، مامۆستای خانەنشینکراو و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەییی مامۆستایانی شاری هەرسین، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شارە، دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مامۆستا کوردستانییە لە بەردەستدا نییە.





