چاونیوز: لە درێژەی سەرکوت و دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، لاوێکی دیکە لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە گیراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی، ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لاوێکی کوردستانی و خەڵكی شاری سنە بە ناوی “کیا مورادی”، خوشکەزای شەهید پەیمانی میبنەری، شەهیدی شۆڕشی ژینا لەو شارە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە کە، تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو لاوە کوردستانییە؟لە بەردەستدا نییە.





