چاونیوز: لە درێژەی سەرکوت و دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان و بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، لاوێکی دیکە لە شاری داڵاهۆ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی هەینی، ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لاوێکی کورد و خەڵكی گوندی “سەفەرشا”ی سەر بە شارستانی داڵاهۆ لە پارێزگای کرماشان بە ناوی “سینا نەزەرەی”، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، کە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو لاوە کوردە لە بەردەستدا نییە.





